مه‌سرور بارزانی: 30 ئه‌یلول ده‌رفه‌تێكه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان
مه‌سرور بارزانی: ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، 30 ئه‌یلول ده‌رفه‌تێكه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گه‌لی كورد دهتنیشان بكات.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان له باشترین دۆخدایه بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی.
هه‌وره‌ها داواشی له خه‌ڵكی كوردستان كرد، ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
Kurdistanis will have a chance on Sept 30 to determine the course of our nation. I urge voters to rally behind KDP183. Our party is best positioned to defend the interests of Kurdistan and its peoples- mb.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) September 11, 2018
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره 30 ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، كه زیاتر له 700 كاندید له كۆی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كانی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش پارتی دیموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر، به گوتارێكی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و كاندیده‌كانی به جه‌ماوه‌ر ناساند.
پێشتریش له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان به مسۆگه‌ركردنی 25 كورسی له‌پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه بوو.
H.B