ئەمڕۆ ئەپڵ نوێترین ئایفۆن نمایشدەکات

"کاتژمێرەکەی دیاریکرا و دەتوانی راستەوخۆ بیبینی"

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی سەر لە ئێوارە بەکاتی هەولێر، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترن ئایفۆنی خۆی نمایشبکات و هێشتاش روون نییە کە ناوەکەی چی دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی میرۆر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین بەرهەمی بە دیزاین و تایبەتمەندی جیاوازەوە ئاشکرا دەکات.

لە ساڵی 2017، کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن ئێکسی خستە بازاڕاوە، کە دوگمەی (هۆم)یـی تێدا لابرد و تایبەتمەندی ناسینەوەی دەمووچاوی لەبری دانا، ئەوەش دواین مۆدێلی ئایفۆن بوو کە لە بازاڕەکان بەردەستە.

لە رێگەی ئەم لینکە دەتوانن راستەوخۆ ساتی نمایشکردنی ئایفۆنە نوێکە ببینن.

H.J