كانديدێكى پارتى به‌ڵێن ده‌دات مووچه‌ى چوار ساڵى په‌رله‌مانتارييه‌كه‌ى ببه‌خشێت
پێشتر به‌شێكی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران
K24 – هه‌ولێر:
پێشتر به‌شێكی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران، كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ پڕ كردنی گیرفانی خۆیانه نه‌ك خه‌ڵك، بۆیه خه‌ڵك هه‌مان گومانیان له كاندیده‌كانی ئێستاش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌ليفه يونس كاندیدی پارتی ديموكراتى كوردستان، به‌ڵێنيدا گه‌ر ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌وا ته‌واوی موچه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی په‌رله‌مانتاریدا ده‌به‌خشێته كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
به گشتى 670 كاندید له لیست و قه‌واره و پێكهاته جیاوازه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر لیست و كاندیدێك به‌رنامه و به‌ڵێنی خۆی هه‌یه بۆ ڕاكێشانی زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵك، كار و كرده‌وه‌كانی داهاتووشیان بڕیارده‌دات، كه تاچه‌ند پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان ده‌بن.