فه‌ره‌نسا ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێرانى بۆ سه‌ر ديموكراته‌كان كرد
فەرەنسا ئەو هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکات
K24 – هه‌ولێر:
فەرەنسا بە توندی هێرشە موشەکیيەکەی ئێران بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان ئيدانه و شەرمەزار كرد.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، رايگه‌ياند، فەرەنسا ئەو هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکات و نیگەرانە لە گەشەپێدانی پرۆگرامی مووشەکی ئێران، کە مەترسییەکانی لە هەرێمەکە تەشەنە دەکەن.
ئەوەش هاتووە، کە فەرەنسا داوا دەکات ئێران سەروەری عێراق پێشێل نەکات.
ئاماژەش بەوە کراوە، کە سەرۆکی فەرەنسا و وەزیری دەرەوە ناوە ناوە پرسی موشەکیی ئێرانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێکردووە.
رۆژى 8ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر، كۆمارى ئيسلامى ئێران له رێى مووشه‌كه‌وه، باره‌گاى سه‌ره‌كى حزبه‌كانى ديموكراتى له سنوورى شارى كۆيه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆردومان كرد و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌كانى ديموكرات گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
ئه‌و مووشهكبارانهى ئێران له ئاستى ناوخۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ناڕه‌زايه‌تى و مانگرتنى گشتى به‌دواى خۆي‌دا هێنا و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش رووبه‌ڕووى ئيدانه و شه‌رمه‌زاركردن بوويه‌وه.
هاوكات له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك فراكسيۆنى لايه‌نه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ئيدانه‌ى ئه‌و مووشهكبارانهيان كرد.