دوو ئافره‌تى ئێزيدى رزگار كران
توانيان كچه‌كانيان دواى چوار ساڵ له رفاندنيان له لايه‌ن داعشه‌وه رزگار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوو خێزانى ئێزيدى توانيان كچه‌كانيان دواى چوار ساڵ له رفاندنيان له لايه‌ن داعشه‌وه رزگار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دوو ئافره‌ته به كه‌ناڵى (RT)ـى رووسى راگه‌ياندووه، هه‌ريه‌ك له ئيناس و فه‌يروز، له سه‌ره‌تاى مانگى ئابى 2014 و له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو ئافره‌ته له مووسڵه‌وه براونه‌ته سووريا.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و دوو ئافره‌ته له به‌رامبه‌ر پێدانى بڕێك پاره ئازاد كرابن.
له 3ى ئاب/ئۆگستى 2014 داعش هێرشيكرده سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگال و به هه‌زاران هاووڵاتى شنگالى رووبه‌ڕووى كوشتن و ئاواره‌بوون و رفاندن كرده‌وه.
هه‌زاران ئافره‌تى ئێزدى ده‌ستگيركران و دواتر له بازاره‌كانى كۆيله فرۆشيدا بازرگانيان پێوه كرا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر