پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینینەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 37 و دھۆك 36 و لە كەركووك 39 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 38 و لە سلێمانی و دھۆك 37 و لە كەركووك 40 پلە دەبێت.
