"سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتی ده‌كات به دوو به‌شه‌وه"
"له دوو رۆژی داهاتوودا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بووه به دوو به‌شه‌وه و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16/9/2018ـی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌دا دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو تیمدا، زۆرینه‌یان پاڵپشتیی كاندیدكردنی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار و تیمی كه‌مینه‌ش پاڵپشتی له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن كه وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بووه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی پێشووتردا.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت نوسیوویه‌تی: "ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سه‌ر به خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانیین پاڵپشتی له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی مه‌لا به‌ختیاردان چونكه چانسی ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌لایه‌ن (پارتی دیموكراتی كوردستانی)ـشه‌وه پاڵپشتی بكرێت" هه‌ر چه‌نده له دوایین لێدوانی‌دا مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: "پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئیستیحقاقی پارتییه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌هۆی دابه‌شبوونی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا نه‌یانتوانیووه كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و خستوویانه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو و پێده‌چێت پرسه‌كه له‌نێوان ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌و حزبه‌دا، له دوو رۆژی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێته‌وه.