رەسوڵ نادری كۆچی دواییكرد

بە گۆران و حەیران و نوكتەكانی ناسراوە

 K24 - ھەولێر

ھونەرمەندی میللی ناسراوی رۆژھەڵاتی كوردستان، رەسوڵ نادری دوای ماوەیەك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆ لە شاری مەھاباد كۆچی دواییكرد.

نادر نادر زادە ئەقدەم، ناسراو بە (رەسوڵ نادری) ساڵی 1933  لە ئاوایی ئوزونتاش سەر بە شاری مەهاباد، لە دایکبووە. لە تەمەنی 15 ساڵیدا دەست دەکات بە گۆرانی گوتن، باوکیشی ئەوكات حەیران و بەیتی گوتووە، كە دەبێتە گەنج رەسوڵ نادری بەھۆی گۆرانی و حەیرانەكانی لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دەناسرێت و گەلێكجاریش بۆ ئاھەنگێڕان دەچووە ناوچەكانی دیكەی كوردستان.

رەسوڵ نادری، جگە لە حەیران و بەیت و گۆرانی بە نوكتە و قسەی خۆشیش ناسراوە، لە دانیشتن و كۆڕ و كۆبوونەوەكان نوكتەی دەگێڕایەوەو خەڵكی دەخستە پێكەنین، ھەندێك لە نوكتە و قسە خۆشەكانیشی لەنێو كۆمەڵگە بڵاودەبوونەوە.

نادری، سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی هاوکاری فەرهەنگ و هونەری مەهاباد بووە، لە کۆڕەکانی بەیت و حەیران، لە پارێزگا و شارەکانی دیکەی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران بەشداری کردووە، هەروەها لە چەندین تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی و ئاسمانی کورد بانگێشت کراوە.

ھەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا ھەواڵی كۆچی دوای رەسوڵ نادری لە ھەندێك میدیا بڵاوكرایەوە، بەڵام دواجار ئەمڕۆ 17/9/2018، لە شاری مەھاباد كۆچی دواییكرد.

ھ.م

رەسوڵ نادری كۆچی دواییكرد
رەسوڵ نادری كۆچی دواییكرد
رەسوڵ نادری كۆچی دواییكرد
رەسوڵ نادری كۆچی دواییكرد