وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند

قوتابی و خوێندكاران ئاگادار دەكرێنەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، یەكەم رۆژی دەوامی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند.

لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە، سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەكاتەوە "دەستپێکى ساڵى خوێندنى (2018 ـ 2019) لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان و خوێندنى کوردى لە شارى کەرکووك، رۆژى شەممە رێکەوتى 22/9/2018ى زایینى دەبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە ھەبوو كە بەھۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەوامی خوێندنی ساڵی نوێ بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دوادەخرێت.

ھ.م