مه‌سرور بارزانى جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى هاوكارى سه‌ربازى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا ده‌كاته‌وه
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپەيمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێردەی تايبەتی سەرۆکی ئەمريکا بۆ هاوپەيمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆبويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و ستیڤن فاگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه فراوانی عێراقی فیدراڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه دووپاتی له هاوبه‌شی تۆكمه و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بایه‌خ و گرنگی هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی درێژخایه‌ن كرده‌وه.
