یه‌كێتی هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات
ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دیكە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار ئەنجامدەدات.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگه‌یاند: "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 19/9/2018 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆببێتەوە، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی كاندیدی حزبەكە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، كە تا ئێستا چەند كەسایەتییەك لەنێو ئەو حزبە بەربژێرن و بڕیاری كۆتایی نەدراوە".
دوێنێش مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی یەكێتی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی كاندیدەكەیان دەدات و كەسێك وەك كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری دەكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه، دوێنێ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به یه‌ك پرۆژه چوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌بێت، ئه‌وانیش كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش عێراق رۆژی 25/9/2018 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاری كردووه‌و ئه‌و پۆسته‌ش وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌ر كاندیدێكی كورد ده‌كه‌وێت.