راپه‌ڕین: کچێک بەهۆی ژهر و گەنجیک بەهۆی کارەبا گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی راپه‌ڕین لێكۆڵینه‌وه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی دوو گه‌نج به‌هۆكاری جیاواز ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 4:00ـی ئێواره گەنجێک بەناوی ( ع .م . ر) لەدایک بووی ساڵی1995، دانیشتووی بانوەقەل لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر، كه كاری شوانكاری ده‌كرد، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاره‌كه‌ی کرایەوە.
هەوکات هه‌ر ئەمڕۆ کچێک بەناوی ( ش . م . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1996 دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ كه كچی ماڵه‌وه بوو، بەهۆی خواردنەوەی ژەهری قەڵاچۆکردنی زیندەوەرە زیانبەخشەکان گیانی لەدەستدا.
پۆلیس بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، تەرمی كچه‌كه‌ی بۆ لێکۆڵینەوە ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرد.
بە ووتەی پۆلیسی ڕاپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
H.B