توركیا دیداری ئۆجه‌لان ره‌تده‌كاته‌وه‌

رێگە نادرێت ئۆجەلان ببیندرێت

K24 - ھەولێر

داواكاری گشتی توركیا بۆ 93‌مین جار داواكاری دیداری عەبدوڵڵائۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ره‌تكرده‌وه‌.

بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ماوەی دوو ساڵە نەیانتوانییووە ئۆجەلان ببینن و ئەوە 93مین جارە داواكەیان رەتدەكەنەوە كە داوا دەكەن رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ببینن.

 محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئەیلولی 2016 توانیویەتی براكەی ببینێت. دوای ئەوەش تائێستا دەرفەتیان پێنەدراوە ئۆجەلان ببینن و ھیچ زانیارییەكیان دەربارەی رەوشی ژیانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نییە و دەسەڵاتدارانی توركیا بە بیانووی جیاواز داوای بنەماڵەی ئۆجەلان بۆ بینینی لە زیندان رەتدەكەنەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا. پێشتر پەكەكە چەندین جار ھۆشداری لەبارەی دۆخی ئۆجەلان داوە و لە ساڵیادی دەستگیركردنیشیدا ئەمساڵ ھەڕەشەی تێكشكاندنی ئیمڕالی كرد.

ھ.م