له‌كۆتاییدا تره‌مپ و ئه‌ردوغان یه‌كتریان بینی
ته‌وقه ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ردوغان له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك، چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی كه‌وتووه.
فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ردوغان گوته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی پێشكه‌ش بكات، "هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه گفتوگۆیێكی كورتیان ئه‌نجامدا".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ند وێنه‌یه‌كی تره‌مپ و ئه‌ردوغان بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه به ئاماده‌بوونی میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌وقه ده‌كه‌ن.
Cumhurbaşkanımız Sayın @RT_Erdogan Birleşmiş Milletler Genel Kurulu’na hitapları öncesinde ABD Başkanı Donald Trump ile kısa bir sohbet gerçekleştirdi. pic.twitter.com/nM2BBfYnDM
— Fahrettin Altun (@fahrettinaltun) September 25, 2018
به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، میدیاكان دووپاتیانكرده‌وه، كاتێك تره‌مپ سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی گوته‌كه‌ی بوو، ئه‌ردوغان له هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ردوغان به‌رامبه‌ر تره‌مپ لێكنهدرایهوه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، سه‌رجه‌م هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌كانی ئه‌ردوغان له‌و گوتاره‌دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، كه راسته‌وخۆ دوای تره‌مپ پیشكه‌شی كرد.
Abd Başkanı Trump Bm Genel Kurulu’nda konuşurken, Başkan Recep Tayyip Erdoğan Trump’ı dinlemeyi tercih etmeyip konuşma sırası kendisinde olduğu için salonu terkedip kürsünün arkasındaki bölüme geçti..#WorldIsBiggerThan5
— Marginale (@themarginale) September 25, 2018
pic.twitter.com/kqE4FSkQeY
دوای گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پرسی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15ی ته‌ممووز و سه‌پاندنی سزای ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر به‌شێك له كاڵای توركیدا، ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری نێوان تره‌مپ و ئه‌ردوغانه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا جیهانییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، له مانگی داهاتوو ئه‌نقه‌ره قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد ده‌كات.
H.B