دەمیرتاش: دادگاكانی توركیا بە گیانی تۆڵەكردنەوە كار دەكەن
"دادگاكانی توركیا ھیچ كات بڕیاری دروستیان نەداوە"
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەۆركی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند "دادگاكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا بە گیانی تۆڵەكردنەوە كار دەكەن".
دەمیرتاش، لە زیندانەوە لە رێی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بیانوونامەی دادگاكانی توركیای سەبارەت بە سزادانی ئەو بڵاوكردەوە و گوتی "دادگاكانی توركیا ھیچ كات بڕیاری دروستیان نەداوە، بەڵام ھیچ كاتێك وەك ئێستا لە دەرەوەی یاساكان و بە گیانی تۆڵەكردنەوە كاریان نەكردووە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ھەموو ئەو نادادپەروەرییانەی بەرامبەری دەكرێن، لە ھەوڵەكانی بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت. ئەو دادگایانەی ئێستا دادگایی ئەو دەكەن، لە داھاتوودا دادگایی دەكرێن.
لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا كە لە 24/6/2018 بەڕێوەچوون، سهڵاحهدین دهمیرتاش، لە زیندانەوە یهكێك بوو له كاندیدهكانی سهرۆككۆماری توركیا و توانی زیاتر له 8% دهنگهكان بهدهستبهێنێت.
دهمیرتاش، هاوسهرۆكی پێشووی ههدهپه له 4/11/2016ـهوه بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیركراوە.
ھ.م