لە مۆسكۆ ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پیرۆزكرا
"ریفراندۆم به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌هێز و باوه‌ڕپێكراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان"
K24 - مۆسكۆ
به ئاماده‌بوونی كوردستانیانی ناوچه جیاجیاكان و به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆی رووسیا، له مۆسكۆ رێوڕەسمێك بۆ به‌رزراگرتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا جه‌خت له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرایه‌وه، له رێورەسمەكەدا ژماره‌یه‌ك لە خەڵكی دیاری رووسیا به‌شداربوون، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، خۆشحاڵن كه وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ره‌وه‌ندی كورد و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی رووس له‌شاری مۆسكۆ یه‌كه‌مین ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان به‌رز راگرت، رێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه به گرنگیه‌وه باس له 25 ئەیلوول ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و رۆژه بكرێته جه‌ژنی نیشتیمانی.
سه‌هێن موفتی، رێكخه‌ری رێوڕەسمەكە بە كوردستان24 گوت: "شەڕەفمەندین كە توانیمان بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كوردستانیان لە رووسیا یادی ئەو رۆژە پڕشنگدارە لە دیرۆكی گەلی كورد بكەینەوە. ھەر كوردێك گەر بۆ جارێك بیری لە سەربەخۆیی كردبێتەوە دەبێ رۆژی 25 ئەیلوول بە رۆژی نەتەوەیی بزانێت".
دكتۆر شادومانی، چالاكوانی رۆژئاوای كوردستان و بەشداربووی رێوڕەسمی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە مۆسكۆ دەڵێت: "پرسی سەربەخۆیی كوردستان پرسی مێژووییە، ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی پێویست بوو، داوای گەلی كورد بوو".
به‌شێك له سیاسه‌توان و چالاكوانانی كوردی رووسیا، كه رۆڵی گرنگیان هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و رۆڵی سه‌رۆك بارزانیان به‌رز نرخاند.
لەوبارەوە دكتۆر ئیقبال دورره، سیاسه‌توان بە كوردستان24 راگەیاند: "بارودۆخه‌كان خێرا ده‌گۆڕێن، كێ ده‌یگوت توركیا و رووسیا ده‌بنه هاوپه‌یمان؟ كێ پێشبینی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئیسرائیلی ده‌كرد؟ له عێراقیشدا رووداوه‌كان زۆر و خێران، بۆیه هه‌ر شێتك رووبدات له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانه، چونكه بڕیار و ئه‌نجامێكی باشمان له‌ده‌ست دایه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌هێز و باوه‌ڕپێكراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
چالاكوان زینه ئهمارۆڤنه، پێوایە: "ریفراندۆمی خەڵكی ھەرێمی كوردستان تەنھا بۆ باشووری كوردستان نەبوو، بەڵكو بۆ ھەموو كورد گرنگە، كوردستانیان لە ھەموو دونیا دەخوازن دەوڵەتی كوردستان دروست بێت".
ڤلاده. قوتابی زانكۆ یەكێكی دیكە بوو لە بەشداربووانی مەراسمی ساڵیادی ریفراندمی سەربەخۆیی ئەو دەڵێ: "ساڵێك به‌ر له‌ئێستا پرۆسه‌ی ریفراندۆم له كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، زۆر خۆشحاڵم كه وڵاته‌كه‌مان، رووسیای فیدراڵ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد، به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكە كه دژی وه‌ستانه‌وه. بۆیه هیوای ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی بۆ كوردستان ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌ت".
ھەروەھا ئینگه گابیدهڤه، پزیشكێكی رووسییە و دەڵێ: "سوپاسی رێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه ده‌كه‌م، به‌راستی زۆر خۆشحاڵبووم به ئاماده‌بوون لێره‌دا، ئه‌مڕۆ باوه‌ڕی زیاترم بۆ دروست بوو، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌گاته ئه‌نجام و گه‌لی كورد بە مافركانی خۆی دەگات".
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌لای ره‌وه‌ندی كوردی له مۆسكۆ، بوێرانه‌ترین هه‌نگاوی كورده كه به‌درێژایی دیرۆك ناویه‌تی، بۆیه ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه كه هه‌موو ساڵێك ئه‌م رۆژه، وه‌ك جه‌ژنێكی نیشتیمانی به‌رز رابگرن.
ھ.م