سه‌ليم جبوورى: بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار پشتيوانى فوئاد حوسێن ده‌كه‌ين
فوئاد حوسێن و سه‌ليم جبوورى كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكايه‌تى فوئاد حوسێن، شاندى پارتى سه‌ردانى سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و كه‌سايه‌تى ديارى سوننه‌كانى كرد.
په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا رايگه‌ياند، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه و سه‌ليم جبوورى تاوتوێكردنى پرسى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24، سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، فوئاد حوسێن شياوى ئه‌و پۆسته‌يه كه بۆى كانديد كراوه. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين ژماره‌ى كانديده‌كان كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتوو بێت.
.