ئه‌ياد عه‌للاوى په‌يامێك ئاراسته‌ى لايه‌نه كوردييه‌كان ده‌كات
ناوه‌ڕۆكى په‌يامێكى سه‌رۆك بارزانى ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتمانى، ئه‌ياد عه‌للاوى له رێى كوردستان24ه‌وه په‌يامێكى ئاراسته‌ى لايه‌نه كوردييه‌كان كرد.
عه‌للاوى، رايگه‌ياند، پێويسته لايه‌نه كوردييه‌كان له ناو خۆيان‌دا له‌سه‌ر كانديدێك رێكبكه‌ون. ئه‌وه بۆ ئێمه‌ش باشتره و بۆ خۆشيان باشه.
دواى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان فوئاد حوسێن و شاندى ياوه‌رى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتمانى گوتيشى: پێويسته دۆخى كورد باش بێت و ئه‌وان يه‌ك بێت و سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كوردستان ئارام بێت و له سه‌ر ئه‌وه زۆر رژدين كه ده‌بێت ئه‌و پرسه به رێككه‌وتنى لايه‌نه كوردستانييه‌كان يه‌كلا ببێته‌وه و پشت به خودا ئه‌وان خۆيان له‌سه‌ر كانديدێك رێكبكه‌ون و ئێمه بێينه به‌رده‌م يه‌ك كه‌س و ئه‌مه باشتره بۆ هه‌مووان، چ بۆ كورد، چ بۆ عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عێراقدا، چونكه مه‌ترسى زۆر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسييدايه. بۆيه ئێمه ئومێدمان وايه برايانى كورد هه‌موويان له‌سه‌ر كه‌سێك رێكبكه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئومێده‌وارين ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له كوردستان ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنێكى ئه‌رێنى و پاك بێت و بتوانێت كێشه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌وان زۆر به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن كورد بارودۆخى باش بێت، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن عێراق بارودۆخى باشتر بێت.
روونيشيكرده‌وه، له‌م بارودۆخه‌ى كه هه‌يه پێويسته جۆرێك رێككه‌وتن هه‌بێت. له‌و باره‌يه‌وه دوێنێ له‌گه‌ڵ براى زۆر به‌ڕێزم بارزانى قسه‌م كرد، ئه‌و بڕواى وابوو، كه پێويسته په‌رله‌مانتارانى كورد ئه‌و پرسه يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
پارتى ديموكراتى كوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوخۆ‌و دەرەوەی ھەرێم ھەوڵەکانيان دەستپێکردووە بۆ رازيكردنى لايه‌نه‌كان تاوه‌كو كانديده‌كانيان سه‌ربكه‌ون.
يه‌كێتى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه ئەمجارەش پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بە گوێره‌ی ھەندێک زانیاری کە دەست کوردستان24 کەوتوون، یەکێتی بەشێوەیەکی نافەرمی داوای لەو حزبانە کردووە کە ئەندامیان لە پەرلەمانی عێراق ھەیە دەنگ بە کاندیدی یەکێتی بدەن بۆ سەرۆک کۆمار.
هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له كاتێكدايه، كه له‌لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى ديموكراتى كوردستان به ره‌سمى رايگه‌ياندووه، پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ خولى ئه‌مجاره مافى پارتييه.
پارتى يه‌كێتيشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له دياريكردنى كانديدى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق هيچ پرس و راوێژێكى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌كردووه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له په‌يامێكدا رايگه‌ياند، فوئاد حوسێن كانديدى ئێمه‌يه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانى لێده‌كه‌ين.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بووەتە بابەتی گەرمی ناو خەڵک و میدیاکان، هاووڵاتیانی دانيشتووى شارى دهۆکیش داوا دەکەن سەرۆک کۆماری عێراق ئەمجارە تەنيا وەک ناوە و رەنگ نه‌بێت و پێویستە کەسێکی کوردستانی بێت و باوەڕی بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت.