به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
نێچیرڤان بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری پارتیدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و به به‌شداری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری فراوان له پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر، بۆ پشتگیریكردن له لیستی 183ی پارتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كرد.
ده‌قی گوتاری نێچیرڤان بارزانی له كه‌رنه‌ڤاڵی پاركی شانه‌ده‌ر:
له‌ناخی دڵمه‌وه هه‌ست به شادی ده‌كه‌م، كه جارێكی دیكه پێتان ده‌گه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ئێواره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌یه‌ك بكه‌ین و دوای ئه‌وه ئاهه‌نگی ئارامی له كوردستان بگێڕین. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ سوپاسی جه‌ماوه‌ری كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان و دێهاته‌كان بكه‌م بۆ پشتیوانییه‌كه‌یان، كه بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتن له مێژووی نوێی كوردستاندا، هیوادارین ئه‌و جه‌ماوه‌ره دوای دوو رۆژی دیكه بنكه‌كانی ده‌نگدان پڕبكه‌ن و له ره‌نگ و ئاهه‌نگ و خۆشی. وره‌ی ئێمه وه‌ك لووتكه‌ی چیاكانی كوردستان چه‌ند سه‌ربه‌رز و پته‌وو هێنده‌ش به ناخی كوردستان چووه‌ته خواره‌وه، دڵنیابن تا ئێوه هه‌بن ئێمه هه‌ین، نادۆڕێین و ناكه‌وین. ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری رابردوو، جارێكی دیكه پشتیوانی خۆتان بۆ حزبه پێشڕه‌وه‌كه‌ی خۆتان پیشاندایه‌وه، دوای دوو رۆژی دیكه ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ش زیاتر ده‌بنه‌وه به خاوه‌ن و پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی ده‌ده‌ن. به تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئێوه و پارتی دوو رووی یه‌ك دراون، هیچ یه‌كێك له‌م رووانه بێ ئه‌وی دیكه نابن، ئێوه پشت و په‌نای پارتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی مێژوو ده‌ریخستووه، پارتی یه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش پارێزه‌ری كوردستان و گه‌له قاره‌مانه‌كه‌یه‌تی، بۆیه ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌نگ به لیستی 183 ده‌ده‌ن، دڵنیاین له‌وه‌ی كه ده‌نگتان داوه به‌خۆتان و به كوردستان و به ناوی شه‌هیدان. خۆتان ده‌زانن ئێمه‌ی پارتی ته‌نیا به خه‌باتی بێوچانی خۆمان به خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان پێگه‌یشتین، كه‌سمان له پشت نه‌بووه جگه له ئێوه، هه‌میشه ئێوه هێز و پشت و په‌نای پارتی بوونه. روون و ئاشكرایه، هه‌رچه‌ند ناحه‌زان بیانه‌وێ پارتی ببه‌زێنن، پارتیان پێ نابه‌زێندرێ، له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، چونكه به كورتی، ئێمه حزبێك نین وه‌ك خه‌ڵكی دیكه، ده‌ستكردی دۆخ و ده‌رفه‌تی كتوپڕ بین، پارتی وه‌ك داری به‌ڕوو، له قه‌د پاڵی سه‌ختی چیاكانی كوردستان به‌ره‌و به‌رزی رواوین. ئێمه دڵنیاین كه ده‌نگی ئێوه ته‌نها بۆ لیستی 183ی پارتییه.
ده‌قی گوتاری نێچیرڤان بارزانی له كه‌رنه‌ڤاڵی پاركی شانه‌ده‌ر: