له كۆيه په‌لامارى ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه و كاديرى پارتى ده‌درێت
به مست و پێله‌قه هێرشيان كراوه‌ته سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌يه‌كى سه‌ر به لقى 24ى سه‌فين، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له وێستگه‌يه‌كى ده‌نگدانى كۆيه سوكايهتيم پێكرا و رێگرى كرا له‌وه‌ى ده‌نگ بده‌م و به‌رپرسى ليژنه‌ى ناوچه‌ى كۆيه‌ش رايگه‌ياند، چه‌كيان لێ راكێشاون و به مست و پێله‌قه هێرشيان كراوه‌ته سه‌ر.
له‌و باره‌يه‌وه، به‌رپرسى ليژنه‌ى ناوچه‌ى كۆيه، رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه‌كانى ليژنه‌ى ناوچه‌ى كۆيه چوون بۆ ده‌نگدان به‌ڵام سوكايه‌تيان پێكراوه و رێگريان لێكراوه و نهياهێشتووه ده‌نگ بده‌ن.
گوتيشى: بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه، په‌يوه‌نديم به قائيمقامى شارۆچكه‌ى كۆيه كرد، بابه‌ته‌كه‌م پێگه‌ياند، به‌ڵێنى دا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كه چووين، ده‌ركه‌وت ئه‌ويش ناتوانێت بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
روونيشيكرده‌وه، ره‌وشێكى نه‌خوازراو له نزيك بنكه‌كان هه‌يه و ئه‌فسه‌رێكى زۆر و ئاسايش له نزيك بنكه‌كان دانراوه و كاتێك زانيان ئێمه كاديرى پارتين، هێرشيان كرده سه‌رمان به مست و شه‌ق و پێله‌قه و چه‌كيان لێ راكێشاين و هه‌ندێك خزم و دۆست پهرژينيان بۆ كردين و ئێمه‌يان پاراست.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له سنوورى شارۆچكه‌ى كۆيه و كه‌لار و شارى سلێمانى ره‌وشى بنكه‌كانى ده‌نگدان به هۆى قه‌ره‌باڵغى و كێشه‌كانى به‌رده‌م ده‌نگدانى هێزى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، به‌شێك له ده‌نگده‌ران نيگه‌رانن و داواى ئاسانكارى و پاراستنى ره‌وشى گشتيى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.