به ڤيديۆ.. بۆردومان كردنى داعش له سڵێمان به‌گ ببينه
ئۆتۆمبێل و تونێل و مۆڵگه‌كانى داعش كراونه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى ميدياى ئه‌منى عێراقى ژماره‌يه‌ك گرته‌ى ڤيديۆيى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعشى له سنوورى سڵێمان به‌گ بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێل و تونێل و مۆڵگه‌كانى داعش كراونه‌ته ئامانج و له لايه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بۆردومان ده‌كرێن.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى چه‌كدارانى داعش نه‌زانراوه.
هێزه عێراقييه‌كان ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانى داعش له سنوورى سڵێمان به‌گى سه‌ر به پارێزگاى دياله و به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين ده‌ستپێكردووه.