ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له عه‌بادی كرد ده‌ستگیركرا
ته‌قه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكوومیش كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی كرد ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28/9/2018 هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌مارۆی ناوچه‌ی پێنج میلی ناوه‌ڕاستی به‌سره‌یان داوه‌و ئه‌بو جه‌ڕاح كرمشی، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگووت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كوژم كاتێك له به‌سره بووه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی گوتووه: "هێزه تایبه‌ته‌كه توانیوویانه كرمشی ده‌ستگیر بكه‌ن كاتێك له ناوچه‌ی پێنج میلی ناوه‌ڕاستی به‌سره بووه".
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن كاتێك بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌رچوو كه ته‌قه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكوومی پارێزگای به‌سره كرد‌و به چه‌كێكی ئاڕ بی جییه‌وه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و ده‌یگووت: "حه‌یده‌ر عه‌بادی له هۆتێل شیراتۆنه و ده‌بێت بیكوژین".