به‌وێنه و ڤیدیۆ.. كاندیدێكی پارتی: له بازگه‌ی دووكان سووكایه‌تیمان پێكرا
كوێستان له‌تیف: به‌شێوازێك ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كردم چۆن بڵێیت تاوانێكم ئه‌نجامدابێت
K24- هه‌ولێر:
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی له بازگه‌ی دووكان رێگری لێده‌كرێت و بوماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك راگیراوه و له‌به‌رئه‌وه‌ی كاندیدی لیستێی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو بووه، به پاساوی جیاواز ههراسانیانكردووه و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 كوێستان له‌تیف، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی دوێنی بۆ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رادنی هه‌ولێرم كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له بازگه‌ی دووكان، منیان راگرت و داوایان لێكردم ساڵنامه‌ی ئۆتۆمۆبیلهكهمی پێبده‌م و به‌شێوازێك ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كردم، چۆن بڵێیت تاوانێكم ئه‌نجامدابێت".
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دیاربوو ئه‌وانه‌ی له بازگه‌كه بوون منیان ناسیه‌وه بۆیه منیان راگرت، كاتێك لێمپرسین بۆچی منتان راگرتووه؟ ئه‌ی بۆچی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌م بده‌م به‌ئێوه؟ هیچ پێشێلكاریێكم كردووه؟ یه‌كێكیان وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی، به‌بێ ده‌نگی ئه‌وه بكه كه پێمگوتی"، روونیشیكرده‌وه، "گوتم ئه‌ی به‌رپرسی ئێوه كێیه بۆئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، گوتیان فه‌رمانمان پێكراوه و نابێت رێگه‌ی رۆیشتن به‌ئێوه بدرێت".
.jpg)
.jpg)
كویستان له‌تیف گوتیشی، "كاتێك سه‌یرم كرد به‌ته‌نیا من نه‌بووم له‌و بازگه‌یه راگیرابووم، چه‌ندین پاسی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشم بینی كه له‌وێ راگیرابوون، منیش پێم گوتن ئه‌ی ئه‌مانه بۆچی راگیراون؟ گوتیان ئه‌وانیش بۆیان نییه بڕۆن"، وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "كاتێك چووم بۆ لای به‌رپرسی بازگه‌كه، زۆر بێڕێزانه رهفتاریكرد و گوتی بوه‌سته".
.jpg)

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، "دواتر په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند لایه‌نێكی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌وه كرد، ئینجا رێگه‌یان پێدام بڕۆم، به‌ڵام من ره‌تم كرده‌وه به‌ته‌نیا بچم و پێم گوتن، ئه‌م پێشمه‌رگانه جێناهێڵم، سه‌ره‌تا كۆڵم نه‌دا و پێم گوتن ئه‌و یاسایه نیشانم بده‌ن كه ره‌وایه‌تی به رێگریكردنی هاووڵاتیان ده‌دات كه به‌و رێگه‌یه‌دا نه‌چن، به‌ڵام دواجار زانیم كه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، بۆیه ناچاربووم به‌ته‌نیا بازگه‌كه جێبهێڵم".



كوێستان له‌تیف بۆ كوردستان 24 گوتیشی: "ئێستا لهڕێگهم بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بكه‌م و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و بازگه‌یه تۆمارده‌كه‌م".
H.B