به‌ڤیدیۆ.. تاڤگه‌یه‌كی خواردنه‌وه كهوولیهكان ته‌قیه‌وه
له‌ئیتاڵیا روویدا
K24- هه‌ولێر:
سایتی "La Sicilia"ـی ئیتاڵی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی خواردنه‌وه كهوولییه‌كانی یه‌كێك له كارگه‌كان نیشان ده‌دات، كه مه‌شروبه رژاوه‌كه به‌شێوه‌ی تاڤگه له كۆگاكه دێته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی تریفیزۆ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیا بووه و له‌كاتێكدا روویداوه، كه مهشرووبهكه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر دیواره‌كانی كۆگاكه درووست كردووه و به‌و هۆیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌كنیككارانی ئه‌و كارگه‌یه رایانگه‌یاندووه، ئه‌و رووداوه بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی زیاتر له 30 هه‌زار لیتر له خواردنه‌وه كهوولییه‌كان و زیانی زۆری ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه زیاد له توانای كۆگاكه تێیدا گڵدراوه‌ته‌وه.
H.B