دوای كوشتنی كچه مۆدیلی عێراقی نۆره‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی "The Voice"ـه
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دموع ته‌حسین ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
وادیاره ئه‌نجامدانی زنجیره‌ی تاوانی دژ به ئافره‌تان له عێراق به كوشتنی تاره فارس، كچه مۆدیلی عێراقی به‌كۆتایی نه‌هاتووه و تادێت مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌ر ئه‌و خانمه عێراقییانه زیاتر ده‌بێت، كه له‌ناو كۆمه‌ڵگا له‌بواره جیاوازه‌كاندا بوونه‌ته كه‌سانی ناسراو.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌ی عیدان، میدیاكاری كوێتی ئاشكرایكرد، دوای كوژرانی تاره فارس هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن به دموع ته‌حسین، ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی "The Voice"ـی كه‌ناڵی "ئێم بی سی"ـیش گه‌یشتووه.
ئه‌و میدیاكاره كوێتییه له‌ڕێگه‌ی كۆمێنتێك ئه‌و راستییه‌ی ئاشكرا كردووه، كه دموع ته‌حسین له‌سه‌ر یه‌كێك له پۆسته‌كانی عیدان له‌باره‌ی تاوانه‌كانی دژ به ئافره‌تان نووسیبووی.
له كۆمێنته‌كه‌ی دموعدا كه سكرین شۆتێكی له‌لایه‌ن میدیاكارێكی دیكه به‌ناوی شه‌یما قاسم بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "هه‌موومان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان پێده‌گات و نۆره‌ی تۆش دێت، به‌داخه‌وه كه‌سانی نه‌خۆش و ده‌روون نزمی نارۆشنبیر و ناهۆشیار هه‌ن، كه دڕندایه‌تی له‌ناخیاندا چه‌كه‌ره ده‌كات، به‌ڵام ئێمه له‌مردن ناترسێین و ناشكرێت له مردن رابكه‌ین، هه‌ركه‌سه‌وه له‌و رۆژه‌دا ئه‌و جیهانه جێ ده‌هێڵێت كه خودا بۆی دیاریكردووه، خودا هه‌موو لایه‌كیش بپارێزێت".
مه‌ی لهكۆمێنتهكهیدا ئاماژه به وشه‌كانی دموع ده‌كات و نووسیویه‌تی: "دموع ته‌حسین ئاشكراده‌كات كه دوای تاره فارس نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن به‌ویش گه‌یشتووه".
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، كوشتنی تاره فارس چواره‌م حاڵه‌تی له‌م جۆره بوو كه له‌م ماوه‌یه‌دا له عێراق ئه‌نجامبدرێت، كه ئه‌مه‌ش دوای كوشتنی سوعاد عه‌لی، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی رێكخراوی "وهد" بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له شاری به‌سره، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا، دواتریش دوو ئافره‌تی خاوه‌ن سه‌نته‌ری جوانكاری به ناوه‌كانی ره‌فیف یاسری و ره‌شا حوسێن له رووداوێكی ته‌م و مژاویدا كوژران.
دموع ته‌حسین، هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی عێراقییه و به ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی "The Voice"ـی كه‌ناڵی ئێم بی سی ناوبانگی ده‌ركردووه.
H.B