كێشه‌ی خراپی كوالیتی به‌نزین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
زیاتر لە 10 بەنزینخانە دادەخرێن
K24 - ھەولێر
ژماره‌یه‌كی زۆری به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داخراون و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌ستخستنی به‌نزینی بێ كوالیت و خراپ، كه هاوكات نرخه‌كه‌شی به‌راورد به ماوه‌كانی رابردوو بەرزبووەتەوە، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له‌نێوان هاووڵاتییان دروستكردووه.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه، به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌نزینی بێ كوالیت و خراپ بۆ هاوولاتییان به‌رده‌ستخراوه و كێشه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری بۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دروستكردووه و جگه له‌مه‌ش لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێت، به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان ده‌ستكاری پێوه‌ر یاخود عه‌داده‌كانی به‌نزین ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش فیڵه له هاووڵاتییان، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌كیان داخراون.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمه‌قام هه‌ولیر بە كوردستان24 راگەیاند: "لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پشكنین بۆ سوتەمەنی دەكرێت كە دەھێندرێتە ناو كوردستان، بەڵام لە دەروازەكانی دیكە ناكرێت".
گوتیشی: "سەرپێچییەكان تەنھا خراپی كوالیتی بەنزین نییە، بەڵكو سەرپێچی لە پێوەرەكان و نرخی فرۆشتنی بەنزین دەكرێت".
به‌نزینی پێویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له توركیا و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن كه به‌م دووایانه ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كان ماده‌ی میتانۆل له‌گه‌ڵ به‌نزینه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆی خراپ بوونی كوالیتی به‌نزین و مه‌به‌ست له‌و فێڵه‌یان زیاتكردنی رێژه‌كه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی قازانجی زیاتره.
مسته‌فا تەھا، به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر بە كوردستان24 گوت: "ھەندێكجار تێبینیمان ھەیە كە لە بەنزینی نۆڕماڵیش دەستكاری كوالیتی دەكرێت، لە رێگەی تیمەكان بە دواداچوونمان كردووە، تەنیا لەم مانگەدا 10 تا 15 بەنزینخانەمان بەنزینخانەمان داخستووە و خاوەنەكانیان سزادراون".
ھ.م