سێ منداڵ شەڕی مارێکی زەبەلاح بۆ رزگارکردنی سەگەکەیان دەکەن
مارەکە دەیەوێت سەرەتا سەگەکە بخنکێنێت
K24 – ههولێر:
سێ منداڵ جەنگی مارێکی زەبەلاح دەکەن کاتێک دەیەوێت سەگەکەیان بخوات و لە جەنگەکەشیان سەرکەوتوو دەبن.
ئەگەرچی شوێنی ڤیدیۆیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەو چەند منداڵە تووڕە دەبن کاتێک دەبینن مارێک خەریکە سەگە ماڵییەکەیان دەکوژێت، بە دار لە مارەکە دەدەن و یەکێکیان کە تەمەنی زیاتر دەردەکەوێت سەری مارەکە دەگرێت تا سەگەکەی بەردەدات.
H.J