ئه‌مه‌ریكا چه‌كێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه
چوار فیشه‌ك به یه‌كجار ده‌ته‌قێنێت
K24 - هه‌ولێر:
داهێنه‌رێك له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا، چه‌كێكی نوێی داهێناوه كه به‌جارێك چوار فیشه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كاره‌باییه، راشیگه‌یاندووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌كه‌كه‌ی تاقیده‌كاته‌وه.
مارتن گریر، چه‌كه‌كه‌ی به ناوی "Ribbon Gun" كردووه و ده‌ڵێت: "چه‌كه‌كه وه‌ك یاری بۆشایی ئاسمانه و قوتابییه‌كی پۆلی پێنج وێنه‌ی دیزاین كردووه" و راشیگه‌یاندووه، بڕیاره فه‌رمانده‌كانی سوپا چه‌كه‌كه تاقی بكه‌نه‌وه.
چه‌كه‌كه چوار لووله‌ی هه‌یه و تیره‌یان 6 ملیمه‌تره و شێوه‌ی لاكێشه‌ییه، له پێكهاته‌یه‌كی پۆڵایین درووستكراوه، مه‌خزه‌نه‌كه‌شی له چوار به‌ش پێكدێت و شه‌ش دانه فیشه‌ك ده‌خوات.
چه‌كه‌كه پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی چه‌كی سووك، میكانیكی نییه و كاره‌باییه، پاترییه‌كی شه‌حنی هه‌یه و بۆ هه‌ر جارێكیش 15 هه‌زار گوللـه ده‌ته‌قێنێت.
په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كه‌ش جیاوازه و هاوشێوه‌ی دوگمه‌یه‌كی كاره‌باییه و فه‌رمانی كاره‌بایی ده‌گه‌یه‌نێته كارپێكه‌ره كارۆموگناتیسییه‌كه‌ی كه له دواوه‌ی فیشه‌كه‌كان جێگیر كراوه، هاوكات ده‌توانرێت فیشه‌كه‌كان هه‌م دانه دانه و هه‌میش هه‌ر چواری به جارێك بته‌قێنی.
ئێستا چه‌كه‌كه بۆ نموونه چه‌ند دانه‌یه‌كی لێدرووستكراوه و پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له تاقیكردنه‌وه‌كان، له ساڵی 2019 ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی بكرێت.
ئ. م