به ڤيديۆ.. له قوتابخانه‌دا منداڵانى سووريا پێشوازى له سوپاى رووسيا ده‌كه‌ن
چوونه قوتابخانه‌يه‌كى شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى به‌سه‌ر قوتابياندا دابه‌ش بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى رووسيا، له شارى حمسى سووريا، چوونه قوتابخانه‌يه‌كى شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى به‌سه‌ر قوتابياندا دابه‌ش بكه‌ن و له به‌رامبه‌ريشدا منداڵانى قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر شێوازى پێشوازى سه‌ربازى، به‌خێرهاتنى سه‌ربازه‌كانيان كرد.
به هۆى قه‌يرانى سوورياوه، به‌شێك له قوتابخانه‌كانى سووريا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركيان، به وێنه‌ى سه‌رۆكى توركيا و ئاڵاى ئه‌و وڵاته رازێنراونه‌ته‌وه و له قوتابخانه‌كاندا ستايشى سوپاى توركيا ده‌كرێت و له به‌شێكى قوتابخانه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ديمه‌شقيشدا، پێشوازى له سوپاى رووسيا ده‌كرێت.