په‌كه‌كه 7 سه‌ربازی توركیای كوشت
2 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن
K24 - هه‌ولێر:
گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه‌ی باتمانی باكووری كوردستان 7 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی نیمچه فه‌رمی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی گه‌رجوش سەربە پارێزگای باتمان، كاتێك زرێپۆشێكی سه‌ربازانی توركیا به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوون، بۆمبێكی چێنراویان پێدا ته‌قیووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانرابووهوهو به‌و هۆیه‌وه 4 سه‌رباز كوژران و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی باتمان، سێ كه‌سی دیكه له برینداره‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێكی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چاره‌سه‌ركردنی دوو سه‌ربازه برینداره‌كه‌ی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌وه رووداوه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه كه ئێستا ھێزه‌كانی توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی توركی رایگه‌یاندبوو: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبابارانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان كردووه و به‌و هۆیه‌وه 10 گه‌ریلا گیانیان له ده‌ستداوه.