سوره‌تی ئیخلاس له‌سه‌ر هه‌زار دیناری عێراقی لاده‌درێت
بانكی ناوه‌ندی بڕێكی زۆری شێوه‌ی نوێ دراوی عێراقی ده‌خاته بازاڕه ناوخۆییه‌كانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: "به‌نیازن بڕێكی زۆری دراوی بچووك "پاره‌ی ورده" له جۆره‌كانی 1000 دیناری و 500 دیناری و 250 دیناری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێدویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان بخه‌نه بازاڕه‌وه". له چاپی نوێی هه‌زار دیناری عێراقیشدا سوره‌تی ئیخلاسی له‌سه‌ر لادراوه له كاتێكدا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م چاپه‌كانی پێشووی هه‌بووه. چونكه پێشتر عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق فه‌توای ده‌ركردبوو هاووڵاتیان نابێت به بێ ده‌ستنوێژ ده‌ست له هه‌زار دیناری عێراقی بده‌ن چونكه سوره‌تی ئیخلاسی له‌سه‌ر چاپكراوه.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "گۆڕانكاری له جۆری ئه‌و مادده‌یه كراوه كه دراوه كاغه‌زه‌كانی پێ درووستكراوه و گۆڕانكارییه‌كی ساده‌ش له شێوه‌ی دراوه‌كان ده‌كرێت و پێشنیازكراوه هه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته بازاڕه‌وه، مامه‌ڵه‌كردن به شێوه تازه و كۆنه‌كه‌ش یه‌ك نرخه و هیچ جیوازییه‌كی نابێت".
مانگی رابردوو عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندبوو: "پلانێكی تۆكمه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بازاڕه‌كان به دراوی ورده بكه‌نه‌وه‌و بڕێكی زۆر بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی دراوه دڕا‌و و خراپه‌كان و به دراوی نوێ بۆ هاووڵاتیانی ده‌گۆڕێته‌وه".