جۆی ره‌ش جێگەی گەنم دەگرێتەوە
جووتیاران بۆ داچاندنی جۆی رەش ھاندەدرێن
K24 - ھەولێر
به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی باران و وشكییه‌وه، به‌شێكی زۆری جووتیاران روویانكردووه‌ته داچاندنی جۆ به‌تایبه‌تی جۆی ره‌ش، جووتیارێك به كوردستان24ی راگه‌یاند، جۆی ره‌ش، سوودی ئابووری هێنده‌ی گه‌نم هه‌یه و پێویسته جووتیاران زیاتر جۆ دابچێنن، چونكه هه‌م به‌رهه‌می باشه و هه‌میش ده‌بێته ئالیكێكی باش بۆ ئاژه‌ڵان.
به‌رهه‌مێكی زۆر ماندوبوونێكی كه‌م، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر‌هه‌كه‌مه پێده‌گات، ئه‌مەی سەرەوە قسەی جووتیارانە لەبارەی جۆی رەش، ئێستا به‌شێكی زۆر له جووتیارانی كوردستان پاش بێ ئومێد بوونیان له وه‌رگرتنی گه‌نم و دره‌نگ وه‌رگرتنی پاره‌كانیان زه‌وییه‌كانیان به‌تۆی جۆی ره‌ش پڕكردووەته‌وه.
كافیه كەریم، یه‌كێكه له‌و جووتیارانه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه جۆی ره‌ش له زه‌وییه‌كه‌دا ده‌چێنێت، به‌قسه‌ی ئەو ساڵانه قازانجێكی باش ده‌كات له‌و به‌رهه‌مه.
كافیە دەڵێ: "چەند ساڵ زەوییەكەمان كردە گەنم، بەڵام بەھۆی نەبوونی باران بەرھەمی باشی نەبوو، بۆیە چەند ساڵێكە دەیكەینە جۆ و بەرھەمێكی باشی ھەیە".
جۆی ره‌ش یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له بۆرسه‌ی گه‌نم- جۆدا، خواستێكی زۆری له‌سه‌رە، ته‌نات له نرخیشه‌وه زۆر گرانترا له جۆكانی دیكە، به‌گوته‌ی بازرگانانی بازاڕه‌كه بێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ جۆی هاورده‌كاریش ده‌كات.
هه‌مزه گۆران، بازرگانی گەنم و جۆیە ئەو بە كوردستان24 گوت: "نرخی جۆی رەش بەرزە، ئێستا تەنی جۆی رەش لە 450 ھەزار دینار دەست پێدەكات و دەگاتە 550 ھەزار دینار دەفرۆشرێت. جۆی سپی لە وڵاتی ئۆكرانیا دەھێندرێتە كوردستان، ھێشتا بەرھەمی جۆی رەش دوو بەرامبەر زیاترە".
ھ.م