بزانه میلانیا تره‌مپ له‌باره‌ی تویته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی چی ده‌ڵێت
میلانیا تره‌مپ: زۆر جار ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م
K24- هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا رای خۆی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرا ده‌كات.
له كورته لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له ناوچه‌ی "ئه‌هرامات"ـی جیزه له وڵاتی میسر میلانیا گوتی: "هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نیم كه تره‌مپ له تویته‌ر بڵاوی ده‌كاته‌وه و رای خۆشم پێی ده‌ڵێم و ئامۆژگاریشی ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ندێ جار گوێم بۆ ده‌گرێت و هه‌ندێ جاریش نا، به‌ڵام من ده‌نگی خۆمم هه‌یه و خاوه‌نی رای تایبه‌تی خۆمم، زۆریش گرنگه ئه‌و رایه بدركێنم كه باوه‌ڕم پێی هه‌یه".
هاوسه‌ره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به ده‌م پێكه‌نینه‌وه دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌ندێ جار داوا له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م كه به‌چڕی تویته‌ر به‌كارده‌هێنێت، ده‌ست له مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵگرێت".
میلانیا تره‌مپ، كه سه‌ردانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیای كردووه، ئه‌مڕۆ وڵاتی كینیای به‌ره‌و میسر به‌جێ هێشت و چاوی به عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و ئینتیساری هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وت، به‌ر له‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی بینینی هه‌ره‌مه‌كان و ئه‌بولهول سه‌ردانی ناوچه‌ی جیزه بكات.
H.B