ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش دەدرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت".
راشیگەیاند: "لە رۆژانی داھاتوودا مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە دابەش دەكرێت".
رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و دوێنێش مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە مووچەیان وەرگرت.