بیره نه‌وتی نوێ له كوردستان لێده‌درێن
بڕی قازانجی داھاتەكەی بۆ حكوومەت و كۆمپانیا دیار دەكرێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نه‌وتی (دی ئێن ئۆی) نه‌رویجی، بیرێكی نوێ نه‌وتی له كێڵگه‌ی باشیك لێده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین بیره نه‌وت لەو ناوچه‌یه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئۆیڵ ئاند گاز جۆڕناڵ، دی ئێن ئۆ، مۆڵه‌تی لێدانی بیر و ده‌رهێنانی نەوتی له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌یه، بۆیه یه‌كه‌م بیره نه‌وت له باشیك له رۆژهه‌لاتی موسڵ لێده‌دات.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، ئه‌مساڵ دوو بیره نه‌وت له‌و ناوچه‌یه لێده‌درێن و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش بیری سێه‌م لێده‌درێت.
پێگه‌كه ئاماژەی بەوەشداوە، 32% قازانج بۆ دی ئێن ئۆ ده‌بێت و 32%ی دیكه بۆ ئیكسۆن مۆبیل و 16% بۆ توركیش ئینێرجی و 20% بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
هاوكات له كیڵگه‌ی پیشابوور، بیری ژماره 7 لێدرا و به‌رهه‌می ئه‌و بیره نه‌وته‌ش رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیله، تا كۆتایی ئه‌مساڵیش به‌رهه‌می كیڵگه‌ی پیشابوور ده‌گه‌یه‌ندرێته 50 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.