ته‌نیا پارێزگای به‌سره داوای 3 وه‌زاره‌ت له حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات
پارێزگای به‌سره وه‌زاره‌تێكی سیادی و دووی خزمه‌تگوزاری به پشكی خۆی ده‌زانێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌فاء غانم، په‌رله‌مانتاری شاری به‌سره داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، زۆرترین نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای به‌سره له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ربه‌د له زاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری به‌سره گواستییه‌وه، "داوامان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، كه‌سانی پیشه‌یی و كارامه و لێهاتووی شاری به‌سره كه هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تدارییان هه‌یه و د‌رك به كێشه‌كانی پارێزگای به‌سره ده‌كه‌ن، بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داواشی كرد، "هه‌رسێ وه‌زاره‌تی نه‌وت، كاره‌با و شاره‌وانی به پشكی پارێزگای به‌سره ده‌زانین و پێویسته ئه‌و 3 وه‌زاره‌ته له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه ببرێن".
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی راسپێردراوه، له 24 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه و، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، كه عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان بۆ پێدانی پۆست له حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رپشك كراوه.
H.B