شەڕڤانان چوونە ناو شارۆچكەی سوسێ
شەڕ و پێكدادانی سەخت لە ئارادایە
K24 - ھەولێر
هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە ناو شارۆچکەی سوسێ لە دەوروبەری شاری دێرزوور.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، هێزەکانیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوونەتە ناو شارۆچکەی سوسێ لە دەوروبەری دێرزوور و شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانیان و داعش لەنێو شارۆچکەکە بەردەوامە.
دوێنی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ چەکدارانی داعش، لە رۆهەڵاتی رووباری فورات و لە میحوەرەکانی باگۆز و هەجین توانیویانە 17 خاڵی چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵ بکەن.