كەشناسی: ئەگەری بارانبارین ھەیە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی  بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی چوارشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا بێت و لە درەنگانی شەو لە ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی  بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی