لە ھەڵەبجەی تازە گەنجێك بە چەقۆ كوژرا
لەلایەن دوو برا كوژراوە
- ھەڵەبجە
شەوی رابردوو لە ھەڵەبجەی تازە، گەنجێك لەلایەن دوو كەس بە چەقۆ كوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو گەنجێگی تەمەن 29 ساڵ بەناوی (ر ، ر) بە چەقۆ و لە لایەن دوو براوە كوژرا".
بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیس: "دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزورو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە توانرا لە ماوەی كەمتر لە 30 خولەك هەردوو تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیر بكرێن".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: "بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 406 لەیاسی سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەبار بەندن و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا. پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی شارەزوری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".
