سێ ژینگەپارێزی كورد لە سنە دەستگیر كران

پێشتر چوار ژینگەپارێز كوژران

K24 - ھەولێر

سێ چالاكوانی ژینگەپارێزی كورد لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستگیر كران.

ناوەندەكانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ بڵاویان كردووەتەوە كە سێ چالاكوانی ژینگە پارێزی كورد بە ناوەكانی وریا خوسرەوی، شوگێرد گوڵاوی و براكەی زانیار گوڵاوی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە و بە ھۆكارێكی نادیار دەستگیر كراون.

دەستگیركردنی ئەو سێ چالاكوانە ژینگە پارێزە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی رابردووەوە ھێزە ئەمنییەكانی ئێران گوشارێكی زۆریان بۆسەر چالاكانی ژینگە پارێزی دروستكردووە تەنانەت یەكێك لەوان كە ھاووڵاتی ئەوروپاش بوو بە شێوەیەكی گوماناوی لە گرتووخانەی ئێڤین گیانی لەدەستدا.

ئەمە لەكاتێكدایە دوو مانگ لەمەوبەر چوار ژینگەپارێزی مەریوانیش لەكاتی كوژانەوەی ئاگری دارستانەكانی مەریوان بە شێوەیەكی نادیار كوژران.

ھ.م