بڕیاری داخستنی عه‌لوه‌ی سلێمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
"وه‌زاره‌تی دارای و كشتوكاڵ به‌بێ هیچ دیراسه‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كه‌ن"
K24 - سلێمانی:
سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، حكوومه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان پێداون، بۆیه بڕیاری داخستنی عه‌لوه‌ی سلێمانییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوێك، كه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكه‌وه ده‌ركراوه، بڕیاردراوه له 24ی مانگ، واته ئه‌مڕۆوه عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هۆی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و كشتوكاڵ دابخرێت، به‌ڵام له بڕیاره‌كه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و وه‌ك سه‌روه‌ر عه‌لی، سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌ڵینی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان پێدراوه.
وه‌ك پێشتر له نووسراوی سه‌ندیكاكه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه "به‌هۆی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و كشتوكاڵ به‌بێ هیچ دیراسه‌یه‌ك بڕیاری زیادكردنی باج ده‌رده‌كه‌ن و فرمێسكی تیمساحی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌ڕێژن، بڕیاریانداوه عه‌لوه‌ی سلێمانی دابخه‌ن".
به‌ڵام ئێستا سه‌ندیكاكه به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، بڕیاری داخستنی عه‌لوه‌ی سلێمانییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن.

ئ. م