بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و سبەی لە ھەندێك ناوچە ئەگەری لێزمە باران و تەرزە بارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێنج شەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانی بە لێزمە ھەیە و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، ھەروەھا لە ھەندێك ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئەگەر بارینی تەرزە ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی