کانتۆنی جزیرێ: 100 هەزار شەڕڤان بۆ رووبهڕووبوونهوهى سوپاى سووریا ئامادەن
ئەگەر حکوومەتی سووریا هێرش بکاتە سەریان
K24 – ههولێر:
هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرێ رايگهياند، ئەگەر حکوومەتی سووریا هێرش بکاتە سەریان بۆ بەرگریکردن زیاتر لە 100 هەزار شەڕڤانیان ئامادەن.
عەبدولکەریم سارۆخان، هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرێ گوتى: هەڕەشەکانی حکوومەتی سووریا و وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان هیچ بەهایەکی نییە و گرنگ نین.
ئهوهشى گوت: پێویستە حکوومەتی سووریا ناوچەکانی جەرابلوس، ئەعزاز، باب و عەفرین لەژێر دەستی تورکیا دەربهێنێت، ئینجا هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئەوان بکات.
هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرێ دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر حکومەتی سووریا هێرش بکاتە سەریان بۆ بەرگریکردن زیاتر لە 100 هەزار شەڕڤانیان ئامادەن.
عەبدولکەریم سارۆخان، بە پێویستیشی زانى حکوومەتی سووریا دەستبەرداری هەڕەشەکانی بۆ سەر باکووری سووریا بێت.
جهختيشى لهسهر ئهوه كردهوه، هەرگیز بارودۆخی سووریا بۆ پێش 2011 ناگەڕێتەوە.