كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستيپێكرد
پارتى سێ وه‌زاره‌تى به‌رده‌كه‌وێت و يه‌كێتى يه‌ك وه‌زاره‌ت
K24 – به‌غدا:
به مه‌به‌ستى په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و متمانه‌دان به حكومه‌تى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستيپێكرد.
بڕيار بوو كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 8 ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به هۆى دواكه‌وتنى په‌رله‌مانتارانه‌وه دوا كه‌وت و دواى گه‌يشتنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن و عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ هۆڵى دانيشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستيپێكرد.
سه‌باره‌ت به كانديده‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئارام باڵه‌ته‌ى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، بۆ وه‌زاره‌تى دارايى، فوئاد حوسێن و بۆ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نيشتهجێكردن، به‌نگين رێكانى و بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌وزاد هادى كانديد كراوون.
روونيشيكرده‌وه، پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ت بووه و سێيان به‌ر پارتى كه‌وتوون و يه‌كێكيشيان مابوويه‌وه له نێوان يه‌كێتى و گۆڕاندا و دواجار به‌ر يه‌كێتى كه‌وت.
رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ى كابينه‌كه‌ى حكومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، سێ لاپه‌ڕ له داواكارى فراكسيۆنه‌كه‌ى پێشكه‌ش به داڕێژه‌رانى سياسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كردووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به داواكارييه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ين بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده له سه‌دا، پاره‌ى دهغڵودانى جوتياران كه له 2015ه‌وه خه‌رج نه‌كراوه، ياساى نه‌وت و غاز، موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌تى ئيتيحادى له گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى نهێنى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى راشيگه‌ياند، ئێمه و زۆرينه‌ى كوتله په‌رله‌مانييه‌كان ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له واده‌ى ده‌ستوورى خۆي‌دا پێكبێت، بۆيه پێويسته ده‌نگدان ئاشكرا بێت و له دهستووريشدا نه‌هاتووه، ده‌نگدان نهێنى بێت.