ناوى كانديده‌كانى پارتى بۆ پۆسته وه‌زارييه‌كان به ره‌سمى ئاشكرا كرا
پارتى سێ وه‌زاره‌تى به‌رده‌كه‌وێت
K24 – به‌غدا:
ئارام باڵه‌ته‌ى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ناوى كانديده‌كانى پارتى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته وه‌زارييه‌كان ئاشكرا كرد.
ئارام باڵه‌ته‌ى گوتى: بۆ وه‌زاره‌تى دارايى، فوئاد حوسێن و بۆ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نيشتهجێكردن، به‌نگين رێكانى و بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌وزاد هادى كانديد كراوون.
روونيشيكرده‌وه، پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ت بووه و سێيان به‌ر پارتى كه‌وتوون و يه‌كێكيشيان مابوويه‌وه له نێوان يه‌كێتى و گۆڕاندا و دواجار به‌ر يه‌كێتى كه‌وت.
رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
بڕياره كهمێكى ديكه ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و متمانه دان به كابينه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆببێته‌وه.

