كەشناسی: باران و تەرزە دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و تەزرە و ھەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە سەنتەری شارەكانیش باران دەبارێت، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ھەینی ئەو كەشوھەوایە بەردەوام دەبێت و رێژەی بارانبارین لە ئەمڕۆ زیاتر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی