بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت

"نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت"

K24 - ھەولێر

لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرتووەو تائێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە.

كاسبكارێكی بازاڕی لەنگەی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بازاڕی لەنگە ئاگری گرتووە، زۆر لە دوكانەكان سوتاون، من یەكێكم لەوانەی سێ دوكانم سوتاوە".

گوتیشی: "ھەرچەندە تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی بەرگری شارستانی ھاتوون، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن".

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، تیمەكانی ئاگرکوژێنەوەو پۆلیسی فریاکەوتن لە ھەر دوو رووی شەقامی 100 مەتری و 40 مەتری ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند: "تائێستا ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نییە و رووداوەكە لە درەنگانی شەو روویداوە و زوو ھێزەكانی بەرگری شارستانی ئاگادار نەكراونەتەوە، بۆیە ئەوكاتەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ھاتوونەتە شوێنی رووداوەكە ئاگر تەشەنەی كردووە".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوو هەزار و 400 دوکان لە بازاڕی لەنگەی هەولێر هەن،  کاتژمێر 3 و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕەکە کەوتووەتەوە و زیاتر لەنیوەی دوكانەكانی ئەو بازاڕە سووتاون".

 گوتیشی: "لە رێگەی هێلیکۆپتەری بەرگری شارستانی هەوڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەین، هەروەها بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چاوەڕوانی راپۆرتی تیمی بەرگری شارستانین".

قایمقامی ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا: "رووداوەكە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت
بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت