به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ وێنه‌.. چواری دیكه‌ش برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ولێر – رانیه‌، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر رانیه‌، له‌ نزیك گوندی جه‌لی روویداوه‌، دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و فۆڕد ئیدج،  تووشی پێكدادان بوون و به‌ هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوونه‌.

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، دوو له‌و سه‌رنشینانه‌ی برینداربوونه‌ ئافره‌ت.

ئ. م