به ڤیدیۆ.. گه‌مژه‌ترین گروپی دز لێره ببینه
پێی گوت ئێواره وه‌رنه‌وه ئه‌وانیش رازی بوون
K24- هه‌ولێر:
دوكاندارێكی به‌لجیكی له شاری شارلۆروای وڵاته‌كه‌ی به رێگه‌یه‌كی سه‌یر له‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك دزی گه‌مژه رزگاری ده‌بێت، كه رووداوه‌كه هه‌ر له گاڵته‌جاڕی ده‌چوو و له ئه‌نجامدا دزه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
كه‌ناڵی "BBC" بڵاویكرده‌وه، كاته‌كه پاش نیوه‌ڕۆ بوو كاتێك 6 دز چوونه ناو دوكانێكی فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی و داوایان له خاوه‌ن دوكانه‌كه كرد، هه‌رچی پاره‌ی ناو گهنجینهكهیه بیانداتێ، به‌ڵام خاوه‌ن دوكانه‌كه كه ناوی "دیدیه" بوو پێی گوتن: "هێشتا كاته‌كه زووه و ئێستا پاره‌یه‌كی كه‌م له‌ناو گهنجینهكهدایه و ده‌توانن ئێواره بگه‌ڕێنه‌وه"، دزه‌كانیش به‌م پێشنیازه رازی بوون.
Worst Robbers - Thieves arrested after shop owner tells them to come back later for more money https://t.co/ob0WHssLSM #latest #news #downloads #santabanta #newsmaker pic.twitter.com/XZdfhzOuU7
— SantaBanta.com (@santa_banta) October 25, 2018
وه‌ك دیدیه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، "پێم گوتن كاتژمێر 3 كاتێكی گونجاو نییه و ئێستا ته‌نیا هه‌زار دۆلار له‌ناو خهزێنهكهدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌و بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا بڕێكی زۆر زیاترتان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی دزه‌كان دوكانه‌كه‌یان جێهێشت، په‌یوه‌ندیم به پۆلیسه‌وه كرد، به‌ڵام پۆلیس له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوون كه دزه‌كان به‌و ئاسته گه‌مژه‌ن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دزه‌كان كاتژمێر 5:30 گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام پێم گوتن هێشتا كاره‌كانم ته‌واو نه‌بوونه، بۆیه دزه‌كان رازی بوون كاتژمێرێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕێ بكه‌ن".
كاتێكیش بۆ جاری سێیه‌م دزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناو دوكانه‌كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و دواجار ده‌ستگیریانكردن.
دیدیه ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه زۆر له‌كۆمیدیا ده‌چوو"، و به‌وه وه‌سفیكردن، كه "خه‌رابترین دزی بهلجیكان".
H.B