نێچیرڤان بارزانی لەسەر سووتانی بازاڕی لەنگە هاتە دەنگ
"قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی له سووتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێت و هاوسۆزی خۆیشی ده‌گه‌یه‌نێته زیان لێكه‌وتووان.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویەتی: "سووتانى بازاڕى له‌نگه له هه‌ولێر زۆر نيگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زيانلێكهوتوانم".
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تی به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكارى پێويست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنيابن ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه".
کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگریگرت و بەشێکی زۆری دوکانەکانی بەتەواوی سووتان.